ئیسپانیا و فەرەنسا یەكەم یاریی پێشكۆتایی دەكەن

02:47 - 2024-07-07
وەرزش
132 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی سێشەممەی ئایندە 9/7 ئیسپانیاو فەرەنسا یەكەم یاریی پێشكۆتایی یۆرۆی 2024 دەكەن، دەبێت دوێنێش شەممە 6/7 دوا دوو یاریی قۆناغی 8 هەڵبژاردەش كرابن كە بەمشێوەیە بوون:
*ئینگلتەرا×سویسرا.
*هۆڵەندا×توركیا.
لە دوو یاریی ماراسۆنی بەهێز و گرنگدا، لارۆخای ئیسپانی توانی بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی ئەم یۆریە پاش ئەوەی توانی 2-1 لە ئەڵمانیای میوانداریكەر و خاوەن جەماوەر و هاندەرێكی بێشومار بباتەوە، گۆڵی بردنەوەی ئیسپانیا لە دوا ساتەكانی كاتی زیاد كراوی دووەمدا میرینۆ كردی و ئەم گۆڵە كوشندەیەش ئەڵمانیای توشی شۆك كرد.
دووەم یارییش پاش یەكسان بوونی پورتوگال و فەرەنسا 0-0،  یاریی گەیشتە كاتی زیاد كراو و پەنالتی یەكلا كەرەوە، لە ئەنجامدا كەڵەشێرەكانی فەرەنسا بە پەنالتی 5-3 یاریەیكەیان لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جواو كانسیلۆ  و پیپی و  بیرناردۆ سیلڤا و برۆنۆ فێرنادێز بردەوە، ئەوەش بەو پەنالتییەی جواو فیلیكس لەدەستیدا و گۆڵی نەكرد و لە بەرامبەردا فەرەنسییەكان هەرپێنج پەنالتییەكیان كرد بەگۆڵ.
براوەی ئەم دوو یارییەش رۆژی چوار شەممە  10/7 دووەم یاریی پێشکۆتایی دەكەن و ئەم پاڵەوانێتییە پێدەنێتە یاریی كۆتایی خۆیەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان