فلاشی ئابووری

10:29 - 2024-07-08
ئابووری
182 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

 

لە بەغدا و ناوەڕاستی عیراق نرخی خۆراك بەرز بۆتەوە

دانیشتوانی بەغدا و هەندێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاستی عیراق دادوبێدایانە لە دەست بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و سەوزە و میوە، كە لەگەڵ دەستپێكردنی مانگی موحەڕەمدا كاڵاكانیش گران بوون.
بە گوێرەی راپۆرتێكی سۆمەریە نیوز نرخی كیلۆیەك تەماتە 250 دیناری چۆتە سەر و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لە مانگی موحەڕەمدا رێوڕەسمی تایبەت و خێرخوازیی زۆر بەڕێوە دەچێت و خواست لەسەر خۆراك زیاد دەكات.
سۆمەریە نیوز

 

عیراق و ئێران، لەسەر سنووری نێوانیان بازاڕ دەكەنەوە

موحسن بێگلەری نوێنەری شاری سەقز لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی رایگەیاند: فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر كردنەوەی مەرزەكانی، سەیرانبەن، هەنگەژاڵ، سێڤ، لە نزیك شارە سنوورییەكانی بانە و سەقزی سەر بە پارێزگای كوردستانی ئێران.
ئەو نوێنەرە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كردنەوەی ئەو خاڵە سنوورییانە وەك بازاڕێكی نێوان هەردوو وڵات، خواست و داواكاریی خەڵكی ناوچەكەیە و كردنەوەشی سوودی باشی بۆ ناوچەكە دەبێت.
ئاژانسی میهر

 

ئیتاڵیا و جەزائیر، رێكەوتنێكی 455 ملیۆن دۆلار ئیمزا دەكەن

 هەردوو حكومەتی ئیتاڵیا و جەزائیر رێكەوتنێكیان ئیمزاكرد بە بڕی 445.3 ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە جەزائیر، بە مەبەستی بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك لەو وڵاتەدا.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە كردووە، كە پڕۆژەكە لەسەر رووبەری 36 هەزار هێكتار زەوی، لە ویلایەتی تیمیمۆن جێبەجێ دەكرێت و جگە لە گەنم هەندێك دانەوێڵەی دیكەی وەك فاسۆلیا و نیسك نۆكیشی لێ دەچێنرێت.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان