لە چوارچێوەی بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە ماوەی رابردوودا، چەند كتێبێكیان بە چاپ گەیاندووە، كە لێرەدا دووانیان دەخەینەڕوو، ئەم دوو كتێبە لە نووسینی نووسەر (یۆن فۆسە) و (هاودەم ساڵح جاف) وەریگێڕاوەنەتە سەر زمانی كوردی.
گیتارژەن
ئەم كتێبە باس لە (یۆن فۆسە) دەكات كە براوەی خەڵاتی نۆبڵی 2023یە، پاش ئاشكراكردنی ناوەكەی، وەك نەریتی نۆبڵ، ناوی یۆن فۆسە بە تەواوی دنیادا بڵاوكرایەوە، بە تایبەت لەنێو توێژی رۆشنبیراندا، بێگومان یەكێكیش لە شوێنەكان كوردستان بوو، ئەوەی كە جێگەی دڵخۆشی بوو ئەوە بوو كە بە چەند ساڵ پێشتر سێ لە كارە هەرە گرنگەكانی ئەم نووسەرە كرابوون بە كوردی، لە لایەن هەمان وەرگێڕی “گیتارژەن”ەوە، كە هاودەم ساڵح جافە. كارە بەكوردیكراوەكانی یۆن فۆسە شانۆنامە بوون، كە هەریەك لە دەقەكانی “كەسێك هەر دێ” و “شەوگار گۆرانییەكانی خۆی دەڵێت” و “سێبەرەكان” بوو. بۆ خوێنەری كورد، بە تایبەت بۆ كەسانێك كە خولیا و كەڵكەڵەی خوێندنەوەی دەقی شانۆییان هەیە، كتێبەكە تیراژی 1000 دانەیە و لە 80 لاپەڕە پێكهاتووە.
شەوگار گۆرانییەكانی خۆی دەڵێ
ئەم كتێبە باس لە كرانەوەی گەلانی پێشكەوتوو بە رووی دنیای دەرەوەی خۆیاندا دەكات، هۆكاری دروستبوونی پردگەلی جۆراوجۆرە لە نێوان گەلانی جیاوازدا، كە بە هۆیانەوە ئاڵوگۆڕی شارستانییەتەكان و بە یەكتری ئاشنابوون و لە یـــــەكترییەوە فێــــربـــــوونو ســـــــوود بـــە یەكتری گەیاندن دێنە كایەوە، كتێبەكە تیراژی 1000 دانەیە و لە 206 لاپەڕە پێكهاتووە.
ماریا كاروان