ئازاد ئیبراهیم
زه‌رده‌شت ره‌فیق وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له رۆژانی رابردوودا داوایكردووه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سوودمه‌ند نه‌بوون له وه‌رگرتنی زه‌وی، ئه‌و فۆرمه‌ی كه گشتاندنی بۆ كراوه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كانه‌وه پڕی بكه‌نه‌وه و رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بكه‌ن و راده‌ستی به‌شی كارگێڕی فه‌رمانگه‌كانیانی بكه‌نه‌وه.
وتیشی: سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی زه‌وی پێویستی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانیی سلێمانی و نزیكه‌ی 15 هه‌زار دۆنم زه‌ویمان هه‌یه، به‌ڵام چۆنه ئه‌م زه‌وییانه، پێویستی به رێكاری یاسایی هه‌یه، واته موڵكی شاره‌وانی نییه، پێویسته سه‌ره‌تا موڵكییه‌ته‌كه‌ی بخرێته‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و دوای رێكاری قه‌ره‌بوو و كوژاندنه‌وه و كاره یاساییه‌كان، زه‌وی لێ دروست ده‌بێت.
ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی په‌له ده‌كات له رێكاره یاساییه‌كان له‌پێناوی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی سوودمه‌ند ببن له وەرگرتنی زه‌وی.