تەها عەبدوڵڵا
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، به‌ڵێندراوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ پرسی مامۆستایانی وانه‌بێژ یه‌كلابكرێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مامۆستایان به‌گشتی و هاوتاكردنی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كاریگه‌ریی گرنگی ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق به‌ڵێنمان پێدراوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، پرسی مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت و بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ربچێت، وتیشی: ئه‌و بابه‌ته جگه له رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێویستی به‌دابینكردنی بودجه هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، پرسی مامۆستایانی وانه‌بێژیش یه‌كلابكرێته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان جه‌خت له هاوتاكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: بۆ ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان پێویسته هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا نه‌مێنێت، بۆیه هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه جارێكی تر په‌نا بۆ دادگا ده‌برێته‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕیاره‌كان ده‌كرێته‌وه.