مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆرترین پەنالتیان لەدەستداوە

12:40 - 2024-07-09
وەرزش
138 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە لە هەردوو پاڵەوانێتیی یۆرۆی 2024 ئەڵمانیا و كوپا ئەمریكادا، هەردوو ئەستێرەی ناوداری جیهانی مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشدارییان كردووە، لەم دوو بەشدارییكردنەشیاندا، هەریەكەیان پەنالتییەك گۆڵ ناكەن.
لیۆ مێسی لە یاریی ئەرجەنتین و ئۆكوادۆردا كاتێك یاریی دەگاتە لێدانی پەنالتی بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەنجام، یەكەم پەنالتی گۆڵ ناكات، بەڵام لەبەر ئەوەی ئۆكوادۆر یەكەم و دووەم پەنالتی گۆڵ ناكەن و یاریزانانی ئەرجەنتین چوار پەنالتییەكەی تر گۆڵ دەكەن، ئەرجەنتین یارییەكە
4-3 دەباتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆش لە یاریی پورتوگال و سلۆڤینیادا لە دەقیقەی 105 ی زیاد كراودا، پەنالتییەك لە یاریەیكەدا دەفەوتێنێت، یارییەكە هەر 0-0 دەمێنێتەوە و دەكەوێتە پەنالتی، ئەوەبوو پورتوگال 3-0 بە پەنالتی یارییەكەی بردەوەو كریستیانۆ یەكەم گۆڵی بۆ كردن.
بەم دوو پەنالتییەوە كە ئەم دوو یاریزانە فەوتانیان و گۆڵیان پێنەکرد، هەردووكیان یەكەم دووەم یاریزانن كە زۆرترین پەنالتییان لەدەستداوە و ریزبەندیی یاریزانانی جیهان لەم بارەیەوە بەمشێوەیەیە:
-1لیۆ مێسی- 31 پەنالتی لە كۆی
140 پەنالتی.
-2رۆناڵدۆ - 30 پەنالتی لە كۆی
194 پەنالتی.
-3تۆتی- 20 پەنالتی لە كۆی
106 پەنالتی.
-4ئیبراهیمۆڤیچ - 16 پەنالتی لە كۆی 97 پەنالتی.
-5دی ناتالی - 15پەنالتی لە كۆی
58 پەنالتی.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان