ئاژانسی ته‌سنیم
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی په‌سه‌ند كرد.
له‌وباره‌یه‌وه، هادی ته‌حان نه‌زیف وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وت: پرسی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور، ته‌واو بووه و ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه و به ره‌سمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه له كاتی ده‌نگداندا هیج پێشێلکارییەک تۆمار نه‌كراوه.
ئاژانسی ته‌سنیم
موحسین ئیسلامی وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، رایگه‌یاندووه: له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران 88 هه‌زار و 325 هاووڵاتی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، كه له‌و رێژه‌یه 36 هه‌زار و 169 كه‌س ده‌نگیان به مه‌سعود پزیشكیان و 50 هه‌زار و 206 كه‌س ده‌نگیان به سه‌عید جه‌لیلی داوه.
ئاژانسی ئێرنا
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، وتوویه‌تی: ئامانجی سه‌ره‌كیم باشكردنی دۆخی ئابووریی وڵات و باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵكه.
ئاژانسی ئێرنا
به‌ڕێوه‌بەری كشتوكاڵی ورمێ، رایگه‌یاند: ساڵانه 8بۆ10 هه‌زار تۆن گێلاس له‌و پارێزگایه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و زۆربه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده ده‌كریت. له‌وباره‌یه‌وه خه‌سره‌و شابازی، وتویه‌تی: ئه‌مساڵ پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گێلاس له‌و پارێزگایه بگاته 28 هه‌زار تۆن.