ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/6/21 د.ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیکرد له ده‌سته‌ی داكۆكیكاران له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا لە سلێمانی.
له دیدارێكدا ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه به‌وردی كێشه و گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه)یان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكرده‌وه و یاداشتێكیان ئاراسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان كرد كه كه‌موكووڕییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان خستۆتەڕوو.
د.ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی بۆ داواکان دەربڕی و به‌ڵێنی دا درێغی نەكات و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان راسپێرێت بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكووڕییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه.