سەرۆك كۆمار: فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ئاوارەكان

11:42 - 2024-07-10
عیراق
260 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە خاتوو ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق كرد و جەختكرایەوە لەسەر "پێویستیی فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاو، كە گەرەنتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بكات بە سەلامەتی بۆ ناوچەكانی خۆیان، ئەویش لەڕێگەی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان".
لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، رایگەیاند: بەردەوامبوونی كەمپی ئاوارەكان گونجاو نییە و هیچ هۆكار و پاساوێكیش نەماوە بۆ مانەوەیان لە ئاوارەییدا، لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستنی هەوڵەكانی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكانیان، هەروەها پابەندبوونی رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بەشێوەیەكی ئەرێنی بۆ كۆتاییهێنان بەم دۆسێیە، دووپاتكردەوە.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانیش، ئاماژەیكرد بە دواپێشهاتەكانی پرسی ئاوارەكان و پلانی پێویست بۆ كێشەكانی بەردەم گەڕانەوەیان و تەئكیدیكردەوە لەسەر "دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیانێكی شایستە بۆ ئاوارەكان".

بابەتە پەیوەندیدارەکان