حکومەتی عیراق هەڵویستی خۆی لەبارەی هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا راگەیاند

10:52 - 2024-07-10
کوردستان
204 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشمانیی عیراق کۆبووەوە و هاتنە ناوەی هێزەکانی تورکیای بۆ ناو خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان رەتکردەوە و بڕیاردرا شاندێکی باڵا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/7/2024 ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی عیراق, بەسەرپەرستی محەمەد شیاع سودانی کۆبووە. وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی دیارترین بابەت و پێشهاتە ئەمنییەكان، باس لە هێرشەكانی توركیا و لەشكركێشییەكانی بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان كرا.
هاوکات جەختکرایەوە لەسەر رەتكردنەوەی هاتنەناوەوەی سەربازیی توركیا بۆ ناو خاكی عیراق.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەوەشکرا  پێویستە لەسەر توركیا، رەچاوی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و مامەڵەی دیپلۆماتیکی لەگەڵ حكومەتی عیراق بكات و لە هەر بابەتێكی ئەمنی، هەماهەنگیی لەگەڵدا بكات.
لای خۆسیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا شاندێكی باڵا بە سەرۆكایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی گشتی و دەركردنی هەڵوێستێكی یەكگرتوو لەبارەی ئەو بابەتەی پەیوەندیی بە سەروەرەیی عیراقەوە هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان