یامال پێش پیلییەش كەوت

10:38 - 2024-07-11
وەرزش
149 جار خوێندراوەتەوە

شەوی سێشەممەی رابردوو، یەكەم یاریی پێشكۆتایی یۆرۆی ئەڵمانیا - 2024 كراو یارییەكەش
بە بردنەوەی ئیسپانیا 2-1 كۆتاییهات.
فەرەنسییەكان هەر زوو لە دەقیقەی 9دا توانیان گۆڵی یەكەمی یارییەكە و خۆیان بەسەر لە رێگەی یاریزان كۆڵۆموانی-یەوە بكەن، بەڵام ئیسپانییەكان هەر لە تایمی یەكەمدا وەڵامێكی توندی فەرەنسییەكانیان دایەوە و لامین یامال و دانی ئۆڵمۆ، توانیان دوو گۆڵ لە دەقیقەكانی 21 و 35 دا بكەن و یارییەكەشیان بەم ئەنجامە لە فەرەنسییەكان بردەوە و گەیشتە یاریی كۆتایی.
گۆڵەكەی لامین یامال یەكەم گۆڵی ئیسپانیا بوو، بەلێدانێكی زۆر بەهێز و لە دەرەوەی ناوچەی پنالتییەوە بەشوت كردی، گرنگی گۆڵە كە سەرەتا ئەوەبوو هاوسەنگی بۆ یاریەیكە گەڕاندەوە، هەر ئەم گۆڵەش رێگە خۆشكەر بوو بۆ ئەوەی ئیسپانییەكان كۆنترۆڵی خۆیان بكەن و خۆیان رێكبخەنەوە و بتوانن گۆڵی بردنەوەش بكەن، لەمانەش گرنگتر ئەوەبوو لامین یامال ئەم ریكۆردانەشی پێ تۆمار كرد، تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ئامار و سەرژمێرییەكانی تۆپی پێی جیهانی، بۆ ئەو گۆڵە بڵاویكردتەوە:
*یامال بوو بە منداڵترین یاریزان بتوانێت لە پاڵەوانێتییە مەزنەكانی وەك مۆندیال و یۆرۆدا گۆڵ بكات،چونكە یامال ئێستا تەمەنی 16 ساڵە.
*یامال لەم ڕووەوە پێش پیلییەی بەرازیلی (17 ساڵ و 239 رۆژ) و مانۆیێل رۆساس(18 ساڵ و 93رۆژ)  و چاڤی هێرناندێز (18 ساڵ و 110 رۆژ) كەوتووە، ئەم سێ یاریزانە پێش یامال یەكەم تا سێیەم یاریزانی جیهانیی بوون بتوانن بە كەمترین تەمەن گۆڵ لەو پاڵەوانێتییە مەزنانەدا بكەن.



بابەتە پەیوەندیدارەکان