لە درێژەی کۆڕە بەردەوامەکانی ساڵۆنی کوردستانی نوێ-دا، کۆڕێکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (پەیوەندییەکانی یەکێتیی سۆڤێت - عیراق و کاریگەریی لەسەر باشووری کوردستان (1972 - 1991) ) بۆ د. هەستیار کەمال کوردی، مامۆستای زانکۆ بەڕێوەدەچێت.
کۆڕەکە سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی 13/7/2024 دەکرێت. کە تێیدا د. هەستیار دۆخی باشووری کوردستان لە سایەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی سۆڤێتی جاران و رژێمی بەعسی رووخاودا شیدەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە لە حوزەیرانی ساڵی 1972-ەوە و لەدوای (خۆماڵیکردنی نەوت)ەوە پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ خۆرئاوادا بەگشتی تێکچوو، ئەمەش نزیکبوونەوەی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤێتی نەیاری تەقلیدیی خۆرئاوادا هێنایە کایەوە و تا رووخانی سۆڤێت لە ساڵی 1991 دا بەردەوام بوو.
کتێبەکەی د. هەستیاریش هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ئەو مێژووەیە.