لە گەرمیان 36 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

12:09 - 2024-07-11
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە


تاکو ئێستا نزیكەی 36 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی گەرمیان وەرگیراوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرێتی سایلۆی کەلار، رایگەیاند: لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تاکو ئێستا 36 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە.
هەروەها وتیشی: لە سایلۆی کەلار شوێنی زیاتریان بۆ وەرگرتن و هەڵگرتنی گەنمی جووتیاران ئامادەکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان