خۆپیشاندان دژی نەبونی ئاو لە کەرکوک

12:14 - 2024-07-11
کوردستان
260 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا بەشێك لە گەڕەكەكانی كەركوك تووشی گرفتی كەمئاویی دەبنەوە، بەتایبەتی گەڕەكەكانی كوردستان، پەنجاعەلی، شۆراو، دوێنێش دانیشتووانی گەڕەكی سۆنەگۆڵی لە كەركوك بەهۆی گرفتی كەمئاوییەوە، خۆپیشاندانیان كرد.
هیشام زەنگەنە بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ماوەیەك پێش ئێستا دانیشتووانی ئەو گەڕەكە سەردانیان كردین و باسیان لە گرفتی كەمئاویی گەڕەكەكەیان كرد، وتیشی: لە وەرزی گەرمادا ئەو گەڕەكانە تووشی گرفتی كەمئاویی دەبنەوە، چونكە زیادەڕۆییەكی زۆر لەلایەن هاووڵاتیانەوە كراوەتە سەر تۆڕەكانی ئاو، بۆ ئەو مەبەستەش تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی كەركوك رۆژانە سەرقاڵی بڕینی زیادەڕۆكانن و تیمەكانمان لە ماوەی ئەم مانگەدا نزیكەی سێ هەزار بۆری ئاوی زیادەڕۆی ماڵانیان بڕیووە.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان