حوكمی لەسێدارەدان بۆ هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی

12:17 - 2024-07-11
عیراق
260 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم 

حوكمی لەسێدارەدان بۆ هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی
لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژنامەی «زەمان-ی عیراقی» کۆپییەکی بڵاوكردۆتەوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری خەلیفەی پێشووی داعش ئەبوبەكر بەغدادی دەركردووە، ئەوەش دوای دادگاییكردنی و وەرگرتنەوەی لە توركیا.
بەپێی بەیاننامەكەی دادگای تاوانەكانی كەرخ، ئەم تۆمەتبارە، ژنانی ئێزدی لە ماڵەكەیدا دەستبەسەر كردووە، لای خۆشیەوە دەوڵەتی توركیا ئەوەی راگەیاندووە كە ئەم هاوسەرەی ئەبوبەكر بەغدادی لەگەڵ 10 كەسی تر كە كچێكی ئەبوبەكر بەغدادیشیان لەناودا بووە، دەستگیركراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان