سەرەڕای رەتکردنەوەی هەواڵی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێم لە لایەن وەزیری دەرەوەی عیراقەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا تەئکید لەسەر بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکە دەکاتەوە و وادەی کۆتاییهاتنیشی ئاشکراکرد.
یاشار گویلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، بە رۆژنامەی سەباحی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پلانیان هەیە لە تشرینی دووەمى ئەمساڵدا کۆتایی بە ئۆپراسیۆنی چنگ-قفڵ بهێنن، وەک ئەو دەڵێت: قفڵەکە دادەخەین.
راشیگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە تەواوی ناوچەی گارە کۆنترۆڵ بکەن و بەر لە هاتنی زستان کۆتایی بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی گارە بهێنن.