بەغداد بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی جوتیارانی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کرد و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش دەڵێت، دوای تەواکردنی رێکارەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق بڕی ١٠ ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی رەوانەی ھەرێم کردووە، کە بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ سلێمانی و سێ ملیاری بۆ ھەولێر و دوو ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دھۆکە.
وتیشی، لەدوای تەوابوونی ڕێکارەکان دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران دەکرێت و پارەکەیان وەردەگرن.