سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە لەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەك شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیك مەحمود لە ئاستی شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد-عەلوەی كۆن بە ئاڕاستەی شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیك مەحمود، هەروەها یوتێرنی یەكتربڕی ئارام بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، دادەخرێت.
بەپێی راگەیەنراوەكە، «بەربەستكردنی شەقامەكە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕگەی كۆتایی قیرتاوكردنی شەقامی (خزمەتگوزاریی مەلیك مەحمود)ە لەچوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی فاروق)دا و شۆفێرانیش دەتوانن شەقامەكانی دەوروبەری بەكاربهێنن و كراوەن.