فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەستپێدەکاتەوە

12:40 - 2024-07-14
کوردستان
325 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رەشید لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە سبەینێ دووشەممەوە دەستدەکەن بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمیی بانکی ناوەندی.
هاوکات رایگەیاندوە، هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە گەشتیاران، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بانکی ناوەندیی عیراق دەری کردووە.
لە راگەیەندراوی بانکەکەدا هاتووە، بانکە حکومییەکان و بەشێک لە کۆمپانیاکانی بانکی ئامادەکاریی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراق بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی رەسمی ئاڵوگۆڕکردن لە فڕۆکەخانەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژنامەی سەباحی رەسمی عیراق رایگەیاندبوو، رەنگە هەفتەی داهاتوو میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان بە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیشەوە بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی بانکی ناوەندی دەست پێبکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان