كەسوكار و خانەوادەی تێكۆشەری دێرین موحسین بەنی وەیس
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین (موحسین بەنی وەیس) کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خانەقین و گەرمەسێر، کارگێڕی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدا و برای شەهیدی سەرکردە خاتوو (وەسفیە بەنی وەیس)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەرەبەرزەکەتان دەکەین کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان