ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی راپه‌ڕین له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، شه‌ممه‌ی رابردوو له هۆڵی كتێبخانه‌ی ناوه‌ند، كتێبی «ئابڕوو» له نووسینی (جازڤێنده‌ر سه‌نگێرا) و وەرگێڕانی(شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی) له ئینگلیزییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی ناساند و گفتوگۆی له‌سه‌ركرا و پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا، كتێبه‌كه به‌هۆی دووریی نووسه‌ر و له‌سه‌ر داواكاری خۆی، له‌لایه‌ن باڵا هاوار-ەوە ناسێندرا و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، له میانی ناساندنه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و كتێبه له ساڵی 2007 له وڵاتی ئینگلته‌را پڕ فرۆشترین كتێبی ساڵ بووه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م كتێبه‌وه په‌رله‌مانی ئینگلته‌را كۆمه‌ڵێك یاسای باری كه‌سێتی وڵاته‌كه‌ی هه‌موار كردۆته‌وه و چاكسازيی تێدا كردووه.
رانیه-جێگر خدر