30 رۆژ لەبەردەم لایەنەكاندایە

پەروین فاتیح: یەكێتی خاوەنی زۆرترین كورسییە و پارێزگار ئیستحقاقی خۆمانە

12:11 - 2024-07-15
کوردستان
372 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد



ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تەئكیددەكاتەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی-یە و 30 رۆژیش بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگاكە دیاریكراوە.
پاش بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ماوەی 30 رۆژ لەبەردەم لایەنە سیاسییەكانی پارێزگاكەدا بۆ پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێیی دانرا.
لەوبارەیەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و شەرعیەتدان بە ئەنجومەنەكە، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی لایەنە سیاسییەكاندایە تا بە زووترین كات بگەنە رێككەوتن و ماوەی 30 رۆژیش بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك و پۆستە ئیدارییەكان دیاریكراوە، ئەگەرنا ئەنجومەن هەڵدەوەشێتەوە. وتیشی: ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی، چاوەڕێی سەروو خۆمانین بۆ هەر جۆرە رێككەوتنێك و دەنگدانێك لەو بارەیەوە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئەوەش لەبەر ئەو هۆكارەی لە هەڵبژاردندا دەنگی زۆرینەی خەڵكی پارێزگای كەركوكی بەدەستهێناوە و خاوەنی زۆرترین كورسییە زیاتر لە هەموو فراكسیۆن و لایەنەكانی دیكە.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان