محه‌مه‌د باقی، ناسراو به حه‌مه ئاڕتێست، گه‌نجێكی شێوه‌كاری قه‌زای شاره‌زووره، له رێگه‌ی یوتيووبه‌وه فێری وێنه‌كێشان بووه، به‌ڵام به‌هۆی لێهاتوويی له‌بواره‌كه‌یدا، چه‌ندین گه‌نجی فێری هونه‌ری وێنه‌كێشان كردووه.
محه‌مه‌د باقی به دوالاپه‌ڕه ده‌ڵێت: له ساڵی 2017وه به شێوه‌ی ریالیزمی، ده‌ستم به كاری هونه‌ريی كردووه، ته‌نها له رێگه‌ی هه‌وڵدانی خودی و یوتيووبه‌وه فێری وێنه‌كێشان بووم، هه‌ر چه‌نده سه‌ره‌تا وه‌ك حه‌زێك كاری هونه‌ریم ده‌كرد، به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانم، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر وێنه‌كانم په‌یدابوو، بۆیه بازاڕێك بۆ فرۆشتنی وێنه‌كانم درووستبوو، تا ئێستاش زیاد له 500 ئیشی پۆرترێتم له‌سه‌ر خواست و داواكاری هاووڵاتیان كردووه.
محه‌مه‌د وتیشی: له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌شداریی نزیكه‌ی نۆ پیشانگه‌ی هاوبه‌ش و سێ پیشانگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆمم كردووه، له رێگه‌ی ئۆنلاینیشه‌وه چه‌ندین خولم بۆ ئه‌و گه‌نجانە كردۆته‌وه، كه خولیا و ئاره‌زووی وێنه‌كێشانیان هەیه.
هەڵبجەی تازە- ئه‌حمه‌د نه‌ورۆڵی