ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری زانكۆ مه‌گه‌زین بڵاوكرایه‌وه‌

11:39 - 2024-07-16
هەمەرەنگ
155 جار خوێندراوەتەوە

 ژماره‌ 15و16ی زانكۆ مه‌گه‌زین له‌دووتوێی یه‌ك به‌رگدا كه‌  160لاپه‌ڕ‌ه‌ له‌خۆده‌گرێت، كه‌وته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
زانكۆ مه‌گه‌زین، گۆڤارێكی گشتی وه‌رزییه‌، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌ریده‌كات، كه‌ (پ.د.كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی) خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تی و (د.یاسین ره‌شید) سه‌رنووسه‌ر، له‌ ژماره‌ 15و16ی ئایاری ساڵی 2024ی گۆڤاری زانكۆ مه‌گه‌زیندا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت رووماڵی گرنگترین چالاكییه‌ (زانستی، كه‌لتوری، هونه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی، وه‌رزشییه‌كانی) سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆلێژەكان و سه‌نته‌ره‌كانی سه‌ر به‌ زانكۆی سلێمانی تێداكراوه‌.
ماریا کاروان

بابەتە پەیوەندیدارەکان