تێکۆشەرانی هەولێر و هەولێرییەکان، بادینان و بادینانییەکان بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و پشتیوانی و بەشداریشیان خەباتی کوردایەتی جۆشدایەوە بە رابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر سەردانی خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی-یان کرد.
مەکتەبی سکرتاریەت ئاماژەیان بە رۆڵی تێکۆشەرانی و هەولێر و هەولێرییەکان کرد کە هەمیشە دەور و پێگەیان لە خزمەتکردن و بەشداریکردن لە شۆڕشی کوردایەتی دیار و بەرچاو بووە، بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێدا بەشێکی گرنگ و کاریگەربوون لە هەڵگیرساندن و جۆشدانەوەی گیانی خەبات و خۆڕاگری. یەکێتی هەمیشە شانازی بە مێژووی قارەمانێتی هەولێرییەکانەوە دەکات و خۆی بە بەشێکی گرنگی ئەم شارانە زانیوە.
خاڵە سەید مەجید یەکێکە لە نموونەی ئەو تێکۆشەر و فەرماندە و کەسایەتیانەی شاری هەولێر کە خزمەتێکی زۆری بە گەلەکەی کردووە و دۆستێکی هەرە نزیکی سەرۆک مام جەلال بوووە و لە بەرامبەر ئەو خەباتە پاکەشیدا بە پێزانینەوە ئەمڕۆ شانازی پێوەدەکەین.
هەر لە شاری هەولێر مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی تێکۆشەری دیاری دەڤەری بادینان، هەڤاڵ یوسف عەزیز ناسراو بە (دکتۆر شوان)ی پێشمەرگە و دکتۆری شاخ و شۆڕشیان کرد.
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی دکتۆر شوان و خزمەتەکانی وەک پزیشکێکی دیار و دڵسۆز و کاریگەر بەرزنرخاند کە جێگای ستایش و پێزانینمانە کە لە رۆژانی سەختی خەباتدا خزمەتی زۆری بە هێزەکانی پێشمەرگە کرد و وەک قەڵایەکی گەورە متمانەی لەسەر هەڵچنرابوو.
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە بەرامبەر رابردووی پڕسەروەری و مێژووی بادینانییەکانیش بەڕێزەوە رادەمێنین و خزمەتکاریان دەبین.
لە دیدارەکاندا مەکتەبی سکرتاریەت چەپکە گوڵی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەش بە هاڤاڵان خاڵە سەید مەجید گرد عازەبانی و دکتۆر شوان کرد و هیوای هەمیشە سەلامەتی و تەندروستی باشیان بۆ خواستن.