لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال بۆ پشتگیری لە ئێزیدیەکان بەردەوام دەبێت

07:37 - 2024-07-16
کوردستان
231 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە (16/7/2024)  لەتیف نێروەیی لێپراسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی پێشوازی كرد لە میر سالم نەجمان داوود سەلمان بەگ كەسایەتی دیاری ئایینی وكۆمەڵایەتی ئێزدیەکان لە كوردستان وعیراق و جیهان ‌و سەرۆكی دەزگای ئێزیدخان بۆ خزمەتگوزاری وفریاگوزاری ‌و وەفدێكی یاوەری.


لەو دیدارەدا،  لەتیف نێروەیی  ئاماژەی بە هەوڵ و كۆششەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردبۆ پشتگیریکردن لەئێزدییەکان و بەردەوامبوون  لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال  بۆ پاراستنی پێگەی و ڕۆڵی ئێزدییەكان لەپرۆسەی سیاسی و بەدیهێنانی داواكارییەكان و سەقامگیری و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان و زامنكردنی گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و دەروبەری ولابردنی بەربەستەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان و راشیگەیاند کە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بەرامبەر سەرجەم پێکهاتەکان بەتایبەتی بەرامبەر بەئێزدییەکان پەیرەودەکات ونابێ  کەیسی ئاوارەکانی شەنگاڵ بە سیاسی بکرێت.

هەروەك  لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئەوەشی بە وەفدی میوان راگەیاند كە یەكێتی هەوڵدەدات لە رێی بەدەستهێنانی متمانەی جەماوەر لە هەڵبژاردنی  داهاتووی پەڕلەمانی  كوردستان پێگە و دەسەڵاتی خۆی لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات تاوەكو بتوانێت خزمەتی زیاتر پێشکەش بە جەماوەری كوردستان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی بكات  بەتایبەت كوردانی ئێزدی.

لەلایەن خۆیەوە میر سالم نەجمان داوود سەلمان بەگ  كەسایەتی ئایینی وكۆمەڵایەتی ئێزدی لە كوردستان وعیراق و جیهان سوپاسی هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی كرد لەپشتیوانیكردنی ئێزدییەكان و داوایكرد یەكێتی هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ گێڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ زێدی خۆیان و دابینكردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بۆ شەنگال و شەنگالیەكان، وخزمەتكردنی هاوڵاتیان  وئاوادانكردنەوەی دەڤەرەكەیان، هەروەها وتی: ئێمە دەست ناخەینە ناو كاروباری سیاسی و تەنها دەمانەوێ خزمەتی هاوڵاتیانی خۆمان بكەین بەبێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان