رۆژی دووشەممە 15/7/2024، لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان گفتوگۆی تێزی ماستەرنامەی خوێندكارێكی بەشی تەكنیكی میدیا ئەنجامدرا.
گفتوگۆی ماستەرنامەی (سازیان تالیب ساڵح) بە ناونیشانی (كاریگەریی سۆشیال میدیا لەسەر گۆڕینی بەها كۆمەڵایەتییەكان لای ژنانی هەرێمی كوردستان) بەڕێوەچوو، دوای چەند سەعاتێك لە گفتوگۆ و بەرگریی توێژەر و سەرپەرشتی، ماستەرنامەكە پەسەندكرا.