بەرنامەی لە كۆیەوە، بەرنامەیەكی هەمەڕەنگی هەفتانەیە و هەموو رۆژانی سێشەمە لە لایەن (سۆزان حەمە سەعید) لە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە ئامادە و پێشكەش دەكرێت.
بەرنامەكە، باس لە كێشە و گرفتەكانی هاووڵاتیانی شاری كۆیە دەكات، لەم بەرنامەیەدا تیشكی دەخرێتە سەر و هەوڵ دەدرێت ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت تا چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە، هەروەها لەم بەرنامەیەدا كار و چالاكی (فەرمانگە حكومییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و حزبییەكان) دەخرێتەڕوو، تەنانەت هەموو كارە هونەری و رۆشنبیری و ئەدەبیەكانی كەسانی دیار و شارەزای شاری كۆیە باس دەكرێت.