فلاشی ئابووری

01:14 - 2024-07-18
ئابووری
199 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێك هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات

نەوار ئەلسەعدی پسپۆڕی ئابووری، سەبارەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار رایگەیاند: چەند هۆكارێكی ئاڵوز هەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، یەكێك لەو هۆكارانەش بڕیاری بانكی ناوەندیی عیراقە بە راگرتنی مامەڵە بە یوانی چینییەوە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەموو ئەو كۆمپانیایانەی مامەڵەیان بە یوانەوە دەكرد، بەناچاری رووبكەنە دۆلار و بەوەش خواست لەسەر دۆلار زیادی كرد و نرخەكەی بەرز بۆوە.
بەغداد ئەلیوم

 

 

ترەمپ: گومرگی زیاتر
دەخەمە سەر کاڵای چینی

ئا: ئەردەڵان عەبدوڵڵا
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا رایگەیاند:  ئەگەر ببمەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، ئەوا سیاسەتێکی توندتر بەرامبەر بە چینییەکان دەگرمەبەر و بە رێژەی %60 بۆ %100 گومرگی زیاتر دەخەمە سەر کاڵای چینی. وتیشی: جگە لە چین، بەرێژەی %10 گومرگی سەر ئەو کاڵایانەش زیاد دەکەم کە لە وڵاتانی دیکەوە هەناردەی ئەمریکا دەکرێن.
سکای نیوز

خەڵكی ئیمارات ساڵانە 25 ملیار دۆلار لە گەشتوگوزاردا خەرج دەكەن

بە پێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە گەشتوگوزار، خەڵكی ئیمارات لە ساڵی 2023دا 25.1 ملیار دۆلاریان لە گەشتوگوزاردا خەرجكردووە، بەوەش لە پلەی یەكەمدان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و سەرجەم وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
هەر ئەو ئامارە دەریدەخات كە لەسەر ئاستی جیهان ئیمارات لە چواردەیەمدایە، بەڵام چین لە پلەی یەكەمدایە، لەبەرئەوەی خەڵكی چین 196.5 ملیار دۆلاریان لە گەشتوگوزاردا خەرج كردووە.
ئیلاف

بابەتە پەیوەندیدارەکان