سەرۆك وەزیرانی عیراق چەند كارگەیەك دەكاتەوە

10:36 - 2024-07-21
ئابووری
239 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع ئەلسودانی چەند كارگەیەكی كردەوە، لەوانە كارگەی پشكنین و كوالێتی كۆنترۆڵ و كارگەی دروستكردنی تەقەمەنی جۆری سووك و كارگەی كەلوپەل و پێویستییەكانی مەیدانی مەشق و تەقەكردنی سەر بە دەستەی پیشەسازیی جەنگ.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرۆك وەزیران بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی كارەكانیان بە باشی، سەردانی مەیدانی هەموو كارگەكانی كردووە، تایبەتیش كارگەی كوالێتی كۆنترۆڵ و بەرهەمەكانی دەستەی پیشەسازی جەنگ.                   ئەلیەوم ئەلئەخباریە

بابەتە پەیوەندیدارەکان