فلاشی ئابووری

10:10 - 2024-07-22
ئابووری
151 جار خوێندراوەتەوە

ل. ئابووری

 

فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی ئامادەی كردنەوەیە



عەباس ئەلبەیزانی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكانی عیراق رایگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بە رووی هاووڵاتیاندا تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی تەواو كراوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی لایەنی ئەمنی و پێشوازی لە هاووڵاتیان، فڕۆكەخانەكەش بە رادەیەك فراوان كراوە كە جێگەی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران دەبێتەوە، بە تایبەتیش ئەوانەی خزم و كەسییان دێن بۆ پێشوازیی، یان بۆ بەڕێكردنیان. 
ئیقتساد نیوز

 

وەزارەتی نەوتی عیراق دۆزینەوە و هەڵكەندنی 105 بیری تەواو كردووە


عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: كۆمپانیای هەڵكەندنی عیراقی لە نیوەی یەكەمی ئەم ساڵدا پرۆسەی دۆزینەوە و هەڵكەندنی 105 بیرە نەوتی تەواو كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، تیمی تەكنیكی و ئەندازیاریی سەر بە كۆمپانیاكە لەو ماوەیەدا توانیویەتی 33 بیرە نەوت هەڵبكەنێت و دۆزینەوە و دەستنیشان كردنیشی بۆ 72 بیری دیكەی نەوت تەواو كردووە و ئامادەن بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان.

ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان