لە میدیای توركییەوە

11:19 - 2024-07-24
جیهان
164 جار خوێندراوەتەوە

دەورییە هاوبەشەكانی روسیا و توركیا 

 
بەپێی رۆژنامەی حوڕییەت، دوای وەستاندنی بۆ ماوەی چوار ساڵ، دەورییە هاوبەشەكانی روسیا و توركیا لەسەر رێگەی خێرای M4 لە باشووری ئیدلب دەستپێدەكاتەوە. رۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا بڵاویكردۆتەوە، كە پلانی دەورییە هاوبەشەكان لەگەڵ هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی ئەنقەرە- دیمەشق داڕێژراوە.
بە پێی هەواڵەكان، روسیا و توركیا لەسەر كردنەوەی دوو رێگەی سەرەكی لە ناو خاكی سوریا گەیشتوونەتە رێككەوتن، رێگەی M4 كە بە شارەكانی حەلەب- لازقییە تێدەپەڕێت، ئەو رێگەیەی غازی عەنتاب و ئوردن بەیەكەوە دەبەستێتەوە. 
رۆژنامەی «ئەلوەتەن»ی سوریا بڵاویكردۆتەوە، هەردوولا بەنیازن دەورییە سەربازییە هاوبەشەكانی توركیا و روسیا هاوتەریب لەگەڵ هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی ئەنقەرە و دیمەشق لەسەر رێگەی M4 دەستپێبكەنەوە.
 رۆژنامەی حوڕییەت

شاهین داوای پشتیوانی خۆرئاوا دەكات
بەپێی رۆژنامەی تەقویم، فەرهاد عەبدی ناسراو بە شاهین (مەزڵوم عەبدی) سەرۆكی یەپەگە داوای لە ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا كردووە پاڵپشتییان بكەن، چونكە بە قسەی شاهین توركیا لە رێگەی پرۆسەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا- سوریا، هەوڵی نەهێشتنی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا دەدات. 

سودانی داوا دەكات «پەكەكە» بە رێكخراوی قەدەغەكراو ناوببرێت
رۆژنامەی تەقویم نووسیویەتی: لە كاتێكدا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ عیراق دژ بە «پەكەكە» تاوتوێ دەكرا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بە نووسراوێكی رەسمی، تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراقی ئاگاداركردەوە، كە لەمەودوا لە نووسراوە رەسمییەكاندا دەستەواژەی «رێكخراوی قەدەغەكراو» بۆ «پەكەكە» بەكاربهێنرێت.
نووسراوەكە بۆ پەرلەمانیش نێردراوە و كۆمەڵێك رێنمایی تێدایە سەبارەت بە چۆنێتی هەڵسوكەوتكردن سەبارەت بەم بابەتە.
رۆژنامەی تەقویم

بابەتە پەیوەندیدارەکان