جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ لایەنێک لە کەرکوک ناتوانێت بەتەنها پارێزگار دابنێت، بەڵکو بە گفتوگۆ و رێککەوتن دەبێت. جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک بگەنە رێککەوتن و لایەنەکان لە کۆبوونەوەدان لەنێوان خۆیاندا. ئەو وتیشی" وەک یەکێتی سوورن لەسەر ئەوەی پارێزگار یەکێتی بێت و چاوەڕوانیان بگەینە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان."