لە میدیای ئەڵمانیاوە

12:22 - 2024-07-25
جیهان
240 جار خوێندراوەتەوە

T.Online 
هۆشداری لە هەواڵی چەواشەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەدرێت
ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداری بە بەشدارانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەدات کە پشت بە هەواڵی ناو ئەو تۆڕانە نەبەستن کە زانیاریی چەواشە دەبەخشنە هاووڵاتیان و بەپێی بەرژوەندی و مەرامی تایبەتی چەند کەسانێک، یان گروپێک داتاو زانیارییە راستەقینەکان چەواشە دەکەن، شۆڵز دەڵێت: حکومەت دەتوانێت سزایان بدات، بەڵام متمانەی خەڵک گرنگترە لە سزاکان.

رۆژنامەی Suddeutsche : 
کۆمپانیایەکی تورکی سەرپێچی سزاکانی سەر روسیا دەکات
لە لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەوانی نێودەوڵەتی، کە هەردوو کەناڵی WDR و NDR و رۆژنامەی Sddeutsche Zeitung زود دۆیچە بەشدارییان تێدا کردووە، دەرکەوتووە کە کۆمپانیای ENTeK ی تورکی، بەبێ گوێدانە سزاکانی سەر روسیا، تەکنەلۆژیای تایبەت و پێویستی کۆمپانیا بۆ روسیا دابین دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی DPA:
 هاووڵاتیان سەردانی بەنگلادیش نەکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات کە لەو ماوەیەدا بەهۆی پشێوی و تێکچوونی بارودۆخی ئەمنیی بەنگلادیش، هاووڵاتیانی سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
لەمڕۆژانەدا ناڕەزایی و خۆپیشاندان لەو وڵاتە دەستیپێکردووە و بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 150 کەس و برینداربوونی سەدانی تر، دەککای پایتەخت ئارامی تێدانەماوە.

 Berliner Morgenpost
حکومەتی ئەڵمانیا: بڕیارەکەی بایدن جێی رێزلێنانە
ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا بۆ کەناڵەکانی میدیا سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی جۆ بایدن لە خۆکاندیدکردن بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتیی ئەمریکا، وتی: بڕیارەکە جێی رێزلینانە و کارێکی باش و دیموکراسیانەی کرد.

 Rheinische Post : 
دیموکراتەکانی USA لەژێر فشارێکی زۆردان
لەسەر پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رۆژنامەی راینیشەپۆست نووسیویەتی: ئێستا مانگێکی ماوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کە لە 19ی ئاب، پارتەکە بڕیاری کۆتایی دەدات، پێشنیارکردنی کامالا هاریس لەلایەن بایدن-ەوە دەخرێتە دەنگدانەوە و جارێ دیارنییە کە ئایا سەردەگرێت یان نا؟
 بەهەرحاڵ ئەو ژنە یان هەر کاندیدێکی تریش دابنرێت درەنگ وەختە بۆ خۆناساندن و بانگەشە و کارکردن بۆ سەرکەوتن لەو هەڵبژاردنە، خۆکشاندنەوەی بایدن باشتربوو ئەگەر زووتر بوایەو دەرفەتێکی زیاتری بدایە بە کاندیدی دوای خۆی.

بورهان ئەمین ئامادەی دەکات

بابەتە پەیوەندیدارەکان