سیتی گروپ: لەوانەیە سەركەوتنی ترەمپ ببێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت

10:13 - 2024-07-28
ئابووری
165 جار خوێندراوەتەوە

سیتی گروپ لە یادداشتێكدا بڵاوی كردەوە، لەگەڵ سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ و بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی، ئەگەری هەیە نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ترەمپ دووبارە ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا هۆكار زۆرن بۆ دابەزینی نرخی نەوت لەوانە: سیاسەتی گومرگی و سیاسەتی هاندانی پێشخستنی كەرتی نەوت و دروستكردنی گوشار لەسەر وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك، تا بەرهەمی زیاتر بخەنە بازاڕەوە.
سكای نیوز

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان