سییەکانی زەوی دەسوتێت

20 ساڵە ئاگرکەوتنەوەی وای بەخۆیەوە نەبینیووە

10:26 - 2024-07-28
ژینگە
174 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

دارستانەکانی ئەمازۆن-ی بەرازیل لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا خراپترین ئاگرکەوتنەوەی بەخۆیەوە بینی، ماوەی بیست ساڵە ئاگری لەو جۆرە نەکەوتۆتەوە.
بەرازیل (13489) رووداوی ئاگرکەوتنەوەی لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەخۆوە بینیووە، بەپێی وتەی پسپۆرانی بواری ژینگە بێت هۆکارەکەی ئەو وشکەساڵییە مێژووییەیە کە ئەو کیشوەرە ئیستیوائییە رووبەڕووی بۆتەوە، پەیمانگەی بەرازیلی-ی بۆ توێژینەوە گەردوونییەکان لە ساڵی 1998 ەوە داتاکان تۆمار دەکات و لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا تەنیا دوو ساڵ رێژەی ئاگرەکان زۆربووە ئەویش نیوەی یەکەمی ساڵی 2003 کە (17143) ئاگر بووە، لەگەڵ ساڵی 2004 (17340) ئاگرکەوتنەوە روویداوە، لەبەرامبەردا ئەو ئاگرکەوتنەوانەی لەماوەی نێوان یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵ و 30 حوزەیراندا روویانداوە، زۆر بەرزتربووە لەوەی لە ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە کە (8344) ئاگرکەوتنەوە بووە.
شایەنی باسە بەپێی داتاکانی ئەو پەیمانگەیە بێت وێرانبوون و نەمانی ئەو دارستانانە بە پانتایی 1525 کیلۆمەتر لەو ماوەیەدا و لەناوچوونی 2649 کیلۆمەتر دووجا، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 دا واتای وایە رێژەی سەوزایی ئەمازۆن 42 % کەمبووەتەوە. 
لەوبارەیەوە رۆمولو پاتیستا وتەبێژی لقی رێکخراوی «گرین پیس» لە بەرازیل دەڵێت «گۆڕانی کەشوهەوا هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئەمازۆن، بەتایبەتی بەهۆی ئەو وشکەساڵییە بێوێنەیەی لەساڵی پارەوە ئەو ناوچەیەی گرتۆتەوە».
سەرچاوە: الشرق الا‌وسط

بابەتە پەیوەندیدارەکان