رۆژە گەرمەکان زیادیانکردووە

10:28 - 2024-07-28
ژینگە
197 جار خوێندراوەتەوە

شیکارییەک کە لەلایەن ناوەندێکی توێژینەوەوە کراوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی لە 20 گەورەترین پایتەختەکانی جیهاندا پلەی گەرما 35 پلەی سەدیی تێپەڕاندووە، لەوانە نیودەلهی، جاکارتا و بۆینس ئایرێس، لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا بە رێژەی 52 % زیادی کردووە.
زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە 20 پایتەختی جیهاندا دەژین کە زۆرترین دانیشتووانی تێدایە و رووبەڕووی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبنەوە کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست دەبێت.
هەندێک لە پایتەختەکانی وەک نیودەلهی و داکا و مانێلا لەمساڵدا شەپۆلی گەرمای مەترسیداریان بەخۆیانەوە بینی کە بەو هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لە دەستدا.
داتاکانی وێستگەی کەشناسی جیهانیی دەریانخستووە، نیودەلهی درێژترین ماوەی شەپۆلی گەرما لە ماوەی 74 ساڵدا بەخۆیەوە بینیووە کە 39 رۆژ بەسەریەکەوە بەرزترین پلەی گەرمیی 40 پلەی سەدیی یان زیاتر بووە، هاوکات دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ ژینگە و گەشەپێدان کە بنکەکەی لە لەندەنە، شیکارییەکی کردووە مەترسیی پەرەسەندنی شەپۆلی گەرمای لە هەندێک لە ناوچە گەورەکانی جیهان دەپێوێت.
 بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن توێژەران لە وێستگەکانی کەشناسیی لە فڕۆکەخانەکانەوە بۆ پلەی گەرمیی کۆکراونەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە لە ساڵانی (2014 - 2023) نزیکەی (6500) رۆژیان پلەی گەرمیی لە یەکێک لە 20 پایتەختەکەدا گەیشتووەتە 35 پلەی سەدیی یان زیاتر، بەڵام لە ماوەی ساڵانی (1994 - 2003) ژمارەکە تەنها (4755)رۆژ بووە.
سەرچاوە:سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان