پاریس، جیهان لە ئۆڵۆمپیاددا کۆدەکاتەوە

11:24 - 2024-07-28
وەرزش
193 جار خوێندراوەتەوە

له‌ پاریس ئۆڵۆمپیادی یارییه‌ هاوینه‌كان ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی 19 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی 11/8 كۆتاییدێت، 6800 وه‌رزشكار له‌ 204 وڵاتانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌شدارن، ئه‌مه‌ 33 –یه‌مین ئۆڵۆمپیاده‌ رێكده‌خرێت، پاش تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ جارێكی تر پاریس میوانداریی ئه‌م ئۆڵۆمپیاده‌ ده‌كاته‌وه‌.
پێشتر دوو جاری تر پاریس میوانداریی ئۆڵۆمپیادی كردووه‌ یه‌كه‌میان ساڵی 1900، دووه‌میشیان 1924 بووه‌، پاش تێپه‌ڕ بوونی 100 ساڵ، واجارێكی تر پاریس میوانداریی ده‌كاته‌وه‌ .
6800 وه‌رزشكار به‌شداریی پێبڕكێیه‌كانی 28 جۆر یاریی سه‌ره‌كی كوڕان و كچان و 4 یاریی نوێی تر ده‌كه‌ن، به‌هۆی جه‌نگی روسیا ئۆكراینه‌وه،‌ روسیا له‌م ئۆڵۆمپیاده‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند وه‌رزشكارێكی له‌ژێر ئاڵای ئۆڵۆمپیاددا وه‌ك وه‌رزشكاری سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی ده‌كه‌ن، هه‌رله‌م ئۆڵۆمپیاده‌دا 329 میدالی زێڕ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر كوڕان و كچانی به‌شداری ئه‌م ئۆڵۆمپیاده‌داو كۆی 5084 میدالی ره‌نگاو ره‌نگ(زێڕ و زیو و برۆنز) له‌سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌كانی كوڕان و كچاندا دابه‌شده‌كرێن.
ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی ئه‌م ئۆڵۆمپیاده‌، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو 26/7 له‌سه‌ر روباری سین ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی چوار سه‌عاتی خایاند و به‌ داگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی كۆتاییهات و رۆژی 11/8/2024 كۆتایی به‌م ئۆڵۆمپیاده‌ دێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان