چێنەر سابیر، دەرچووی راگەیاندنە و خاوەنی یانزە گۆرانییە

12:07 - 2024-07-28
دیدار
220 جار خوێندراوەتەوە

چێنەر  سابیر حەسەن، لە گەڕەكی مەڵكەندی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ئەگەرچی دەرچووی راگەیاندنە، دەنگی خۆشە و خاوەنی 11 گۆرانییە، یەكەم گۆرانی بە ناوی (وەك سەرسامێك) وەك ئەزموونێك لەساڵی 2011 دا تۆماركردووە. 
چێنەر بە دوالاپەڕەی كوردستانی نوێی راگەیاند: بێجگە لە راگەیاندن و  گۆرانیی وتن، خولیای تریشی هەیە، سەرەتای دەستپێكردنم بۆ سەردەمی منداڵی دەگەڕێتەوە، سەرەتا بە ژەنینی ئامێری ئۆكۆردیۆن دەستم پێكرد، پاشان ئامێری كەمانچە، ئێستاش ئامێری پیانۆ دەژەنم. 
لەبەرئەوەی هەر كەسێك بیەوێ دەست بە گۆرانی وتن بكات وا باشترە شارەزایی لە ئامێرێكی میوزیكدا هەبێ ئەویش بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان و بۆئەوەی بتوانێت لە وتنی گۆرانیدا چینەكانی میوزیک بناسێتەوە.
وتیشی: هەوڵمداوە خاوەنی ستایل و بەرنامەی هونەریی خۆم بم و ئەو بەرهەمەی منی ناساند، گۆرانییەك بوو بەناوی (لێم بپرسە).
 سەبارەت بە بەرهەمی نوێی، چێنەر وتی: بەرهەمێكم ئامادەیە كە ئاواز و تێكست و دابەشكردن و تۆماركردنی خۆمە، بەڵام جارێ كاری كلیپی ماوە.
ئالان محەمەد 

بابەتە پەیوەندیدارەکان