كەركوك، هێمن ئەحمەد
هۆكار و گرفتەكانی كەمئاویی گەڕەكی پەنجاعەلی ئاشكرا بوو ئەویش وشكبوونی ئەو بیرانەیە كە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی ئەو گەڕەكە دابین دەكەن، هۆكارەكەشی ئەو زیادەڕۆییانەیە كە خراونەتەسەر تۆڕەكانی ئاو.
لەوبارەیەوە هیشام زەنگەنە بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەو گەڕەكە لە دوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە دروستكراوە، ئەوكات فەرمانگەی ئاوی كەركوك بەپێی ژمارەی دانیشتوانەكەی ژمارەیەك بیری ئیرتیوازی لێدا، بەڵام دانیشتوانی ئەو گەڕەكە رۆژ لەدوای رۆژ فراوانتر دەبن، بەڵام لەناكاو 10 بیری پرۆژەی ئاوی ئەو گەڕەكە وشكی كرد و تووشی گرفتی كەمئاویی بوون، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگاداركردۆتەوە.