لە میدیای عەرەبییەوە

12:27 - 2024-07-29
جیهان
153 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ دەست بەسەر 200 هەزار حەبی كەبتاگۆن دەگرێت


بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گشتیی عیراق لە بەیانێكدا رایگەیاندووە: لە خاڵی گومرگی مونزریەی سەرسنووری نێوان عیراق  و ئێران، دەستیان گرتووە بەسەر 200 هەزار حەبی كەبتاگۆن. دەشڵێت: ئەم كارە بە هاوكاریی پۆلیسی  گومرگی مونزریە و دەزگای هەواڵگریی عیراق ئەنجامدراوە. 
جێگەی ئاماژەیە، حەبی كەبتاگۆن جۆرێكە لە مادە هۆشبەرەكان و لە وڵاتانی جیهاندا قەدەغەكراوە. 
السومریە

463 ئاوارە دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال


ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندووە: 463 ئاوارەی ئۆردوگای شاریا لە دهۆك، گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. 
وتیشی: حكومەتی عیراق هاوكاریی دارایی و خۆراك بە ئاوارەكان دەدات، ئەم ئاوارانەش بە هەموو كەلوپەل و ناوماڵیان گوازراونەتەوە بۆ شەنگال، ئەمەش بە هاوكاریی  رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی و بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنی   و ئیدارییەكانی پارێزگای دهۆك و نەینەوا ئەنجامدراوە. 
المدی

لافرۆڤ:  لەناوبردنی حەماس كارێكی زەحمەتە


سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە: هیچ هیوایەك نییە بۆ راگرتنی جەنگی غەزە، چونكە بەپێی ئەو ئامانجەی كە سەرۆك وەزیرانی  ئیسرائیل داوای دەكات، كاتێك جەنگ كۆتایی  دێت، كە بەتەواوەتی بزووتنەوەی حەماس لەناوببرێت، ئەمەش بە بڕوای ئێمە و زۆر دەوڵەتی تریش، ئامانجێكی ناواقعییە، چونكە هێشتا حەماس هێز و توانای سەربازیی هەیە و زۆر دەوڵەتی موسڵمانیش هاوكاری دەكەن. 
سكای نیوز

289 گۆڕی بەكۆمەڵ

 عەبدولئیلا نائلی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاندووە: دەزگای شەهیدان توانیویەتی لە تەواوی عیراقدا،  289 گۆڕی بەكۆمەڵ ئاشكرا بكات، كە مێژووەكەیان بۆ قۆناغی دەسەڵاتی  رژێمی سەدام و داعش دەگەڕێتەوە.
 دەشڵێت: لەپلانی ساڵانەیاندایە، ئەمساڵ پشكنین و لێكۆڵینەوە لە 85 گۆڕی بەكۆمەڵ بكەن و ناسنامەی قوربانییەكان ئاشكرا دەكرێت، ئەمەش بە هاوكاریی پەیمانگەی پزیشكیی دادوەری لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.  

الصباح


بابەتە پەیوەندیدارەکان