ئۆڵۆمپیادی پاریس بەردەوامە

ئەمڕۆ كام یارییانە دەكرێن؟

12:07 - 2024-07-30
وەرزش
120 جار خوێندراوەتەوە

ئۆڵۆمپیادی پاریس لە شەوی هەینی رابردوو و بە ئاهەنگی دەستپێك لەسەر روباری سین لە پاریس دەستیپێكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 30/7 پێنجەم رۆژی یاریی و پێشبڕكێیەكانییەتی.
چەند خولێكی كوڕان و كچان دەستیانپێكردووە و رۆژانی داهاتووش چەندین خولی تر دەستپێدەكەن، ئەمڕۆ لەدرێژەی یارییەكانی ئەو خولانەی دەستیانپێكردووە، ئەم یارییانە دەكرێن:

تۆپی پێی كوڕان-سێشەممە 30/7
جەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی گروپەكان
*ئیسپانیا×میسر-گروپی سێیەم(سەعات 4 ی عەسر).
*دۆمنیكان×ئۆزبەكستان-گروپی سێیەم(سەعات 4 ی عەسر).
*مەغریب×عیراق-گروپی دووەم(سەعات 6 ی ئێوارە).
*ئۆكرانیا×ئەرجەنتین-گروپی دووەم(سەعات 6 ی ئێوارە).
*ئەمریكا×غینیا-گروپی یەكەم(سەعات 8 ی شەو).
*نویزیلەندا×فەرەنسا-گروپی یەكەم(سەعات 8 ی شەو).
*پاراگوای×مالی-گروپی چوارەم(سەعات 10 ی شەو).
*ئیسرائیل×ژاپۆن-گروپی چوارەم(سەعات 10 ی شەو).

تۆپی پێی كچان
جەولەی سێیەم و كۆتایی قۆناغی گروپەكان
چوارشەممە 31/7
*ژاپۆن×نایجیریا-گروپی سێیەم(سەعات 6 ی ئێوارە).
*بەرازیل×ئیسپانیا-گروپی سێیەم(سەعات 6 ی ئێوارە).
*ئوستورالیا×ئەمریكا-گروپی دووەم(سەعات 8 ی شەو).
*زامبیا×ئەڵمانیا-گروپی دووەم(سەعات 8 ی شەو).
*نیوزیلەندا×فەرەنسا-گروپی یەكەم(سەعات 10 ی شەو).
*كۆڵۆمبیا×كەنەدا-گروپی یەكەم(سەعات 10 ی شەو).

تۆپی دەستی خانمان
جەولەی سێیەمی یارییەكان
سێشەممە 30/7
*گ1:ئەڵمانیا×سلۆڤینیا-سەعات 10 ی بەیانی.
*گ1:نەرویج×كۆریای باشوور-سەعات 12 ی نیوەڕۆ.
*گ2:هۆڵەندا×ئیسپانیا-سەعات 4 ی عەسر.
*گ2:فەرەنسا×بەرازیا-سەعات 8 ی شەو.
*گ1:سوید×دانیمارك-سەعات 10 ی شەو.

باسكەی كوڕان-جەولەی دووەم
سێشەممە 30/7
*ئیسپانیا×یۆنان-گروپی یەكەم(سەعات 12 ی نیوەڕۆ).
*كەنەدا×ئوستورالیا-گروپی یەكەم(سەعات 2:30 نیوڕۆ).
*ژاپۆن×فەرەنسا-گروپی دووەم(سەعات 6:15 ئێوارە).
*بەرازیل×ئەڵمانیا-گروپی دووەم(سەعات 10 ی شەو).
چوارشەممە 31/7
*پۆرتۆریكۆ×سربیا-گروپی سێیەم(سەعات 6:15 ئێوارە).
*ئەمریكا×باشووری سودان-گروپی سێیەم(سەعات 10 ی شەو).
*تۆپی دەستی خانمان-جەولەی سێیەمی یارییەكان
سێشەممە 30/7
*ئەڵمانیا×سلۆڤینیا-گروپی یەكەم(سەعات 10 ی بەیانی).
*نەرویج×كۆریای باشوور-گروپی یەكەم(سەعات 12 ی نیوەڕۆ).
*هۆڵەندا×ئیسپانیا-گروپی دووەم(سەعات 4 ی عەسر).
*فەرەنسا×بەرازیل-گروپی دووەم(سەعات 8 ی شەو).
*سوید×دانیمارك-گروپی یەكەم(سەعات 10 ی شەو).

یارییەكانی تر
هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە یاری یجۆدۆی خانماندا ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی ناوداری جیهانی لە كێشی 63 كیلۆ گرامدا هەموو فەرەنسییەكان چاویان لەوەیە ئەم پاڵەوانەیان میدالێكی تر بەدەستبهێنێت ئەوەش لە یاریی كۆتایی ئەم كێشەی یارییەكەدا.
*پێشبڕكێیەكانی یاریی تریاسلۆن بۆ كوڕان و كچان دەستپێدەكات و یەكەم قۆناغی مەلەكردنە لە روباری سیندا دەبێت.
*لە دورگەی تاهیتی فەرەنسی دووەم پێشبڕكێی كۆتایی سەركەوتن بەسەر شەپۆلەكاندا بەڕێوەدەچێت.
*دووەم پێشبڕكێی كۆتایی رەكبی خانمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان