*د.هەردە رەئوف بارام وەرزشكارێکی دێرین و بەئەزموونی شاری سلێمانی و عیراق و كوردستانە و ئەندامی كۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراقە، لە هەمان كاتدا سەرۆكی یەكێتیی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عیراقیشە، د.هەردە ئەركی سەرۆكی وەفدی عیراقی لەم ئۆڵۆمپیادەی پاریسدا پێبەخشراوە.
*د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ وەفدێكی باڵای وەرزشی و حكومی عیراق بەشداریی ئاهەنگی دەستپێكی ئۆڵۆمپیادی پاریسی كرد و لەگەڵ سەرۆك و لێپرسراوانی حكومی و وەرزشی وڵاتانی جیهان ئامادەی رێوڕەسمی ئاهەنگی كردنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس بوو، لەدیدارێكیشدا سەردانی سەرۆك و ئەندامانی وەفدی عیراقی كرد و خەڵاتی تایبەتی وەزارەتی لاوان وەرزشی عیراقی بە سەرۆكی وەفد و ئەندامانی وەفدەكە بەخشی و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن.
*دەزگای پشكنینی نێوەدەوڵەتی لە درێژەی پشكنینی وەرزشكارانی بەشداری ئەم ئۆڵۆمپیادە بۆ مادە وزە بەخش و قەدەغەكراوەكان، بڵاویكردەوە كە سەجاد غانمی پاڵەوانی یاریی جۆدۆی عیراق مادەی قەدەغەكراوی میتاندینۆن و بۆڵدینۆنی بەكارهێناوە و لەبەرئەوە ئەم یاریزانە عیراقییە لەئۆڵۆمپیاد دوورخرایەوە.