ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنیت کە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان جیاواز دەبێت و گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیدا روودەدات.
ئاسۆ مامەند لە کۆبونەوەیەکدا لە شاری هەولێر لەگەڵ کۆمیتەی رێکخستنی ھەشت و حەوتی کوران رایگەیاند" لە ھەولێر و دەوروبەری یەکێتی پێگەیەکی جەماوەری بەھێزی ھەیە و دەبێت ئەو متمانەیە بپارێزن بە خزمەتکردنی زیاتری خەڵک"
ئەو وتیشی"ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان جیاوازدەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی پێشووتر و گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیدا روودەدات، ئەوەش دەبێتە ھۆکارێک بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی."