لە میدیای سورییەوە

11:27 - 2024-07-31
جیهان
149 جار خوێندراوەتەوە

گرنگیی سەردانەكەی بەشار ئەسەد بۆ كرملین

 رۆژنامەی (الثورة) باس لەوە دەكات كە پانتاییەكی فراوان هەیە بۆ تیشكخستنەسەر گرنگیی سەردانەكەی بەشار ئەسەد بۆ كرملین. 
رۆژنامەكە تەئكیددەكاتەوە، سەرۆكی روسیا و سەرۆكی سوریا گفتوگۆیان لەسەر تەواوی لایەنەكانی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات كردووە لەگەڵ لایەنی هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوانیان، رەنگە گرنگترین شتێك كە گفتوگۆیان لەسەر كردبێت هەوڵەكانی روسیا بێت لە چاككردنەوەی پەیوەندیی نێوان سوریا و توركیا لەژێر سێبەری ئەو ساردییەدا كە سوریا بە گەرموگوڕی پێشوازیكرد لەو لێدوان و پەیامانەی لە توركیاوە دەنێردران.

سنوورەكانی سوریا و كۆتایی تیرۆر

 ئاژانسی (سانا) ئاماژە بەوەدەكات، پێویستە توركیا هەنگاوەكانی هاوكاری بگرێتەبەر لەگەڵ دەوڵەتی سوریا دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكەی كرملین لەنێوان ئەسەد و پوتیندا، ئەوەش لەڕووی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان نوێنەرانی سوریا و توركیا، هەروەها گرتنەبەری هەنگاوەكان بۆ دڵنیایی لە سنوورەكانی سوریا و كۆتایی تیرۆر و گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی سەلامەت.

«سزاكانی سەر سوریا هەڵبگیرێت»

 رۆژنامەی «تشرین» ئاماژە بەوەدەكات، پێویستە سزاكانی سەر سوریا هەڵبگیرێت و هێزە بیانی و نایاساییەكان خاكی سوریا بەجێبهێڵن و هەموو سیاسەتێكی سەپێنراوی خۆرئاواش رەت دەكاتەوە.
 باس لەوەشدەكات: پێویستە پەیوەندییەكانی سوریا و توركیا بگەڕێنرێتەوە بۆ پێش ساڵی 2011 لەسەر بنەمای سەروەریی تەواو بۆ تەواوی خاكی سوریا و كشانەوەی هەموو هێزە چەكدارە نایاساییەكان لە تەواوی خاكی سوریادا.

 

فەتحوڵڵا حوسەینی ئامادەی دەکات

بابەتە پەیوەندیدارەکان