سەرۆکی وەزیرانی عیراق، لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکاندا کۆبووەوە و چەند پرسێکی ئەمنی و سەربازی تاوتوێکران. هەروەها ژمارەیەک رێنمایی نوێ درایە لایەنە ئەمنییەکانی عیراق.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی چەند سەعاتی رابردووی ناوچەکە، لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکاندا کۆبووەتەوە و خۆی سەرپەرەشتی کۆبوونەوەکەی کردووە.
هەروەها وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا وتوێژکراوە لەسەر چەند پرسێکی ئەمنی و کاردانەوە چاوەڕوانکراوەکان.
هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیەدا، چەند رێنمایی و راسپاردەیەکی تایبەت دراوەتە پێکهاتە ئەمنی و سەربازییەکان.