لەماوەی تەنیا 6 مانگی ئەمساڵدا، دەیان هەزار ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان.
لەوبارەیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حکومەتى هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە ماوەى تەنیا 6 مانگی رابردوودا 90 هەزار ئۆتۆمبێل هێنراوەتە هەرێمی کوردستان.
هەروەها وتیشی: زۆرینەى ئەو ئۆتۆمبێلانە لە رێی ئێرانەوە هێنراون بۆ هەرێمى کوردستان.