قایمقامیەت و شارەوانی سلێمانی، لە گرفت و کێشەی دانیشتووانی ناو سیتییەکان دەکۆڵنەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، بەشێک سکاڵا و گازندەی دانیشتووانی ناو سیتییەکان تاوتوێ کرا.
هاوکات بڕیاردرا بۆ چارەکردنی ئەو کێشە و گرفتانە، لیژنەیەکی تایبەت راسپێردرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و بانگهێشتی لیژنەی تایبەتمەندی قایمقامیەت لەبارەی کاروباری سیتییەکان بکرێت.