بەهرام عەزیمی دەرهێنەری ئەنیمەیشن و سیناریست و کاریکاتێریست

11:13 - 2022-06-25
کەلتور
100 جار خوێندراوەتەوە

به‌ختیار سه‌عید

بەهرام عەزیمی یەكێكە لەو كاریكاتێرستە بەناوبانگانەی ئێران و زۆرجار بە هونەرمەندی خەڵاتەكان ناوی دەنێن، ئەو بەتەنها كاریكاتێرست نییە، بەڵكو سیناریۆنووس و داوەرو نیگاركێش و دەرهێنەری سینەماییە، ئەو لە هەموو ئەم بوارانە توانیوێتی نەك بەتەنها لەسەر ئاستی ئێران، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهان 97 خەڵاتی هونەری بباتەوە كە زۆربەی لەنێوەندە هونەرییە جیهانییەكاندا بەدەستیهێناوە.
بەهرام لەو بڕوایەدایە هونەری كاریكاتێر بە ئاسانی لە جیهاندا بەردەستە و دەتوانێت لەم بارودۆخانەدا زۆر کاریگەر بێت و چەندین بەرهەم دروست ببێت، لە کاتێکدا هونەرەکانی وەک سینەما و شانۆ و مۆسیقا و شیعر نەیانتوانیوە بە خێرایی بابەتی قەیران و پەتای کۆرۆنا دابین بکەن، بەڵکو کارتۆنەکان لە نێو هونەرەکانی تردا رۆڵی زیاتری گێڕاوە.

بەهرام بۆتە رووكارێكی جیهانی بۆ ئێران، رووكارێك دەكرێت لە قوڵایی دڵیانەوە شانازی پێوە بكەن، چونكە هونەرمەندێكی كەم وێنەو پڕ چالاكی و پڕ ئەزموونی هەموو ئەو بوارانەیە كە ئەم كاری تێدا دەكات، بردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵاتەكان گەواهی گەورەیی و مەزنی ئەم هونەرەیە كە چۆن توانیوێتی لە رێگای هونەرەوە دونیای تایبەت دروستبكات.


بایۆگرافی بەهرام عەزیمی
* 1967  لە تاران لەدایكبووە.
* دەرچووی زانکۆی هونەری تارانە بە بڕوانامەی کاری دەستی، هەڵگری بڕوانامەی هونەرییە بە پلەی دووەم لە وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی.
*- 1997 ەوە مامۆستای ماڵی کارتۆنی ئێران و مامۆستای زانکۆکانی هونەریی تاران بووە.
* بەڕێوەبەری ماڵی ئەنیمەیشنی شارەوانی تاران بووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.
* براوەی 97 خەڵاتی نیشتمانی و نێودەوڵەتییە لە بوارەکانی کاریکاتێر و ئەنیمەیشن و نیگارکێشان لە ساڵی 1986ەوە.
* ئەندامی لیژنەی دادوەریی زیاتر لە 100 فێستیڤاڵی نیشتمانی و نێودەوڵەتی ئەنیمەیشن و فیلم و کارتۆنی كردووە.
* سیناریۆنووسی فیلمی «ال» و «تاران 1500»
* دەرهێنەری فیلمی «تاران 1500» و لە ساڵی 1993ەوە دەرهێنەری کورتە فیلمی ئەنیمەیشن و ئەنیمەیشنی پەروەردەیی و ریکلامە. 
گرنگترین خەڵاتەکان 
 *1993 خەڵاتی دووەم لە فێستیڤاڵی کارتۆنی ئەنکۆنا  لە ئیتالیا.
 *1995 خەڵاتی دووەمی فێستیڤاڵی «ئاسمانی شینی تاران»ی ئێران.
 *1996 خەڵاتی یەکەم لە فێستیڤاڵی کارتۆنی پراسیکابای لە بەرازیل.
 * 1999 خەڵاتی دووەم لە فێستیڤاڵی کارتۆنی ئۆلێنس لە بەلجیکا.
  *2000  خەڵاتی دووەمی فێستیڤاڵی کارتۆنی «کۆمیک»ی ئیتاڵی.
 *2000  خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی کارتۆنی «غاز» ئێران.
 *2001  خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی کارتۆنی سۆرگۆمی روسیا.
 *2002  خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی کارتۆنی «ئاشتی»ی ئێران.
*2003  خەڵاتی سێیەمی فێستیڤاڵی کارتۆنی «هەڵبژاردنەکان»، ئۆکرانیا.
 *2004  خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی کارتۆنی چین.
 *2006  خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی کارتۆنی «دژە جەنگ»، سربیا.
 *2006  خەڵاتی تایبەتی (کلیلی زێڕین)ی نوخبەکانی تاران، ئێران.
 *2007  خەڵاتی تایبەتی قۆناغی یەکەمی فێستیڤاڵی فیلمی «شار»ی ئێران.
 * 2010 پێشبڕکێی گەورەی فێستیڤاڵی دۆن کیشۆت ئەڵمانیا-ئازەربایجان.
 *2011  خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی ئەنیمەیشنی مەکسیکی «Cut Out»  .
 *2013  خەڵاتی یەکەم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی کازان لە روسیا.
 * 2016 خەڵاتی یەکەم بۆ باشترین دەرهێنەری «دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی سامە»ی ئێران .
* براوەی خەڵات و دەستخۆشی دیکەی وڵاتانی ئێران، تورکیا، ئەرجەنتین، یوگسلاڤیا، هیندستان، چین، ئیمارات، قوبرس، تایوان، کۆڵۆمبیا و ئازەربایجان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان