قوباد تاڵەبانی: ئازار و برینەكان؛ هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێكەوەكاركردنمان بن

12:58 - 2024-08-01
کوردستان
191 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی:
لە رۆژژمێری ئازار و برینەكانی گەلی كورددا، ئەمڕۆ یادی ئازاری ئەنفالكردنی هەزاران بارزانی لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس دەكەینەوە. 
وەك هەر گەلێكی زیندوو و خاوەن قوربانی، دەبێت ئازار و برینەكان؛ هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێكەوەكاركردنمان بێت، نەك بەرژەوەندیی تەسك و كورتخایەن بەرچاومان لێڵ بكات و بەلاڕێماندا ببات.
یادەكانی ئەنفال و كیمیاباران و هەموو ئازارەكانیتر تەنها یادكردنەوەیەكی سادە و ساكار نین، بەڵكو بۆنەیەكن بۆ تێگەیشتن و بیركردنەوە لە هۆكاری نەهامەتییەكانی گەلەكەمان و هەنگاونانی كردەیی بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەیان، ئەمە تەنها رێگەیە بۆ رێزگرتن لە خوێن و گیانی پاكی شەهیدان و قوربانییەكانمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان